سەید حەكیم لە كڵێسەی ئەلمەعمەدانییەی ئینجیلی پیرۆزبایی بەبۆنەی ڕۆژی لەدایك بوون دووپات دەكاتەوە و داوای چەسپاندنی بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە دەكات
سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لە كڵێسەی ئەلمەعەمدانییەی ئینجیلی نیشتمانی پیرۆزبایی بۆ برا كریستیانەكان لە عێراق و جیهان دووپاتكردەوە و داواشی كرد پەیامێكی خۆشەویستی و ئاشتی لەنێوان رۆڵەكانی گەل هەبێت.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئامادەبوونی سەید مەسیح (سلاوی لێ بێت) لەژیانی رۆژانەدا، ئەوەش پەیامێكە بۆ بۆ خۆشەویستی و نەفرەت كردن لە توندرەوی و جەختی كردەوە لەسەر چەسپانی رۆشەنبیری بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە لەژێر چەتری عێراقی كۆكەرەوە، داوای كرد پەیامێكی خۆشەویستی و ئاشتی لەنێوان رۆلەكانی بەرپا بكات.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە عێراق سەركەوتوو بوو لە تیپەڕكردنی ئەو دۆخە قورسەی پێشوو و ئێستا لە سەقامگیری و ئەمن دا بە متمانە بەرەو ڕێگای سەقامگیری بەردەوام دەڕوات و ئامادەیە بۆ تەواو كردنی شایستە دەستوورییەكان، بەتایبەتی دوای بەشداریكردنی فراوانی میللی لەهەڵبژاردنەكان كەئەوەش دەستگرتنی عێراقییەكانی بە ڕێرەوی دیموكراسی بەرجەستە كرد.