• سەید حەكیم بەشداری لە ئاهەنگەكانی لەدایكبوون لە كڵێسەی یەكێتی كریستاینەكانی ئینجیلی دەكات و یەكریزی عێراقییەكان دووپات دەكاتەوە

    2025/ 12 /25 

    سەید حەكیم بەشداری لە ئاهەنگەكانی لەدایكبوون لە كڵێسەی یەكێتی كریستاینەكانی ئینجیلی دەكات و یەكریزی عێراقییەكان دووپات دەكاتەوە

    لەكڵێسەی یەكێتی كریستیانی ئینجیلی نیشتمانی، بەڕیز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەگەڵ برا كریستیانەكان بەشداری لە ئاهەنگەكانی لەدایكبوون كرد و بەم بۆنەیە پیرۆزبایی لێكردن و شانازی خۆی بە فرەیی ئاینی و كەلتووری و رۆشەنبیری عێراق دەربڕی.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق چەترێكی كۆكەرەوەیە بۆ هەموو رۆڵەكانی و ئاماژەی كرد كە ئەوەی پێكهاتەی كریستیان ڕووبەڕووی هاتوەتەوە لە دۆخی ئەمنی سەخت لە سالانی ڕابردوو كە بووە هۆی كۆچكردنی ژمارەیەكی زۆر لە رۆلەكانی ئێستا دووبارە نابێتەوە بەهۆی باشبوونی دۆخی عێراق و سەقامگیری ئێستای وڵات، ئەوەش پاڵنەرێكە بۆ گەڕانەوەیان بۆ بەشداریكردن لەبنیاتنانی نیشتمان و دروستكردنی داهاتوویدا.

    سەماحەتی سەید حەكیم گوتیشی كە سەیدی مەسیح (سلاوی لێ بیت) سونبلێك بوو بۆ سادە و ساكاری و پشتگیری بەهاكانی مرۆڤایەتی و داوای كرد ئیلهام لەم بەهایانە وەربگرین بۆ خەرجی گشتی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ رۆلەكانی گەل و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بێ جیاوازی و هەڵبژاردن بەو پێیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بنەمایەكە لە رەوشت و مرۆڤایەتی رەسەن.

    Related News