• سەید حەكیم لە كاتدرائیەی مار یوسف پیرۆزبایی رۆژی لەدایك بوونی كرد و رەسەنایەتی كریستیانەكانی لەعێراق دووپات كردەوە

    2025/ 12 /24 

    سەید حەكیم لە كاتدرائیەی مار یوسف پیرۆزبایی رۆژی لەدایك بوونی كرد و رەسەنایەتی كریستیانەكانی لەعێراق دووپات كردەوە

    لە كارتدائیەی مار یوسفی كلدانە كاتولیكییەكان لەبەغدا و بەئامادەبوونی كاردینال لویس ساكۆ بەتریاركی هەمو كلدانەكانی عێراق و جیهان و ئامادەبوونی بەڕیز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پیرۆزبایی لە سەرجەم كریستیانەكانی عێراق و جیهان كرد بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی شكۆداری سەیدی مەسیح (سلاوی لێ بێت لەگەڵ پێغەمبەری خۆمان) و ڕوونی كردەوە كە پێكهاتەی مەسیحی پێكهاتەیەكی عێراقی رەسەنە و جێگای شانازی هەموو عێراقییەكانە.

    سەماحەتی سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە سەیدی مەسیح و خاتوون مەریەم (سلاویان لێ بێت) هەردووكیان ناونیشانی گەورەن لە رۆشەنبیری ئیسلامی و هێمای پاكن بۆ پیرۆزی و پاكی و بێ گەردی.

    .سەماحەتی ئاماژەی بۆ  چەند ئایەتێكی قورئانی پیرۆز كرد كە باسی سەیدی مەسیح و خاتوونی مەریەمی كردوە و دووپایت كردەوەش كە جەژنەكانی لەدایك بوونی شكۆدار پەیامێكی هاوپەیمانێتییە و رۆیشتنە لەسەر بەرنامەی پێغەمبەر و پەیامنێران.

    . هەروەها سەید حەكیم جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی ژنان لە توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵایەتی کردەوە و ئەو شتانەی باسكردەوە کە خاتوو مەریەم بەسەریدا هاتووە و داوای پەیڕەوی كردنی کەلتووری ئاشتی و پێکەوەژیان کرد بۆ پتەوكردنی برایەتی و ئینتیمای نیشتمانی لە نێوان رۆلەكانی خەڵکی عێراقدا..

    سەید حەكیم جەختی لەوە کردەوەش کە چینی سیاسی گرنگی بە پێکهێنانی حکومەت و کۆکردنەوەی دەستکەوتی ئەرێنی و بەرەوپێشچوون لەسەر ڕێڕەوی ئاسایش و سەقامگیری و بوژاندنەوە دەدات بەشێوەیەک کە سەرکەوتنە بەدەستهاتووەکان باشتر بكاتەوە.

    Related News