سەید حەكیم لە كڵێسەی سەیدە ئەلنەجات پیرۆزبایی جەژنەكانی لەدایكبوون دەكات و داوای چەسپاندنی بەهاكانی ئاشتی بەیەكەوە ژیان دەكات
لەكڵێسەی سەیدە ئەلنەجات بۆ سریانە كاتۆلیكییەكانی بەغدا، سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی، پیرۆزبایی لە ئامادەبووان و سەرجەم مەسیحییەكانی عێراق و جیهان كرد بەبۆنەی جەژینی لەدایكبوونی شكۆدار، ڕوونی كردەوەش كە سەیدی مەسیح (سلاوی لێ بێت لەگەل پێغەمبەری خۆمان) هێمای ئاشتییە، هەروەها پێغەمبەری پیرۆزی ئێمەش هێمای بەزەییە دووپاتی كردەوەش كە پێویستە بەهای بەزەیی و ئاشتی لە بنیاتنانی كۆمەڵگەیەك كە لە ئاست رۆڵەكانی بێت و پارێزگاری لە فەریی خۆی بكات.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوەش كە جەژنی لەدایكبوونی شكۆدار وێستگەیەكی گرنگە بۆ بیرهێنانەوەی سەیدی مەسیح و بەرنامەی پێغەمبەران و پەیامبەران، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی كاملبوون و بەیەكەوەژیان بەو پێیەیەی یاسایەكی چەسپاوە لەسەر بنەمای ئەرك و مافەكان، دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت بەڕێوە بردنی فرەیی بەشێوەیەك بێت بەیەكەوە ژیان پتەوتر بكات، داواشی لە دەزگاكانی راگەیاندن و سەكۆكان و كاریگەران سوسیال میدیا كرد كە بانگەوازەكانیان دژی خۆپەرستی و توندرەوی بێت و دووپاتی كردەوەش كە ناكۆكی قبوول كراوە و ئاساییە لەژێر چەتری نیشتماندا.
سەماحەتی سەید حەكیم باسی ئەو رۆژە بە ئازارانەی كرد كە ئەو كڵێسەیە بەخۆیە وە بینی و ڕوونی كردەوە كە ئەو خوێنەر ڕشترا عێراقی گەیاندە ئەو نیعمەتەی ئێستا هەیە لە ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری و هیوای خوسات بە زووترین كات حكومەتێكی بەهێز پێك بهێنرێت كە توانای ئەوەی هەبێت خواستەكانی گەلی عێراق بەدی بهێنێت.