• سەید حەكیم پێشوازی لە باڵێۆزی كۆریای باشوور كرد و پێشخستنی پەیوەندی دوو قۆلی نێوان هەردوو ولاتیان تاوتوێ كرد

    2025/ 12 /23 

    سەید حەكیم پێشوازی لە باڵێۆزی كۆریای باشوور كرد و پێشخستنی پەیوەندی دوو قۆلی نێوان هەردوو ولاتیان تاوتوێ كرد

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی رۆژی 23ی كانوونی یەكەمی 2025 لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی كەوت بە بەڕێز لی جۆن ئیل بالیۆزی كۆریای باشوور لە عێراق لەم دیدارە بیرورا سەبار ت بە پەیوەندی دوو قۆلی نێوان كۆریا و سۆل و چۆنیەتی پێشخستنی كرا بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو ولاتەكە بكات.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە سوود لە ئەزموونی سەركەوتووی هەردوو وڵاتەكە وەربگیرێت و ئاماژەی كرد كە عێراق ئێستا لەدۆخێكی سەقامگیر \ەژێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، لەسەر ئاستەكانی سیاسی و ئابووری و كۆمەلایەتی و ئەمنییەوە، ئەو سەقامگیرییەش ڕێ خۆشكەر بوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم دواییە كە بەشداریكردن تێیدا زۆر بەرز بوو.

    سەماحەتی جەختی كردەوە كە بەردەوام دەبن لە تەواوكردنی شایستەكانی داهاتوو بەپێی كات وساتی دەستووری دووپاتیشی كردەوە كە عێراق بەڕووی هەمووان كراوەیە كە ئەوەش بەشێوەیەكە گەرەنتی بەرژەوەندی و نیشتمانی بێت و هاوبەشییەكانیشی لەگەڵ ولاتانی ناوچەكە و جیهان پتەوتر بێت.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عیراق ڕۆڵێكی گرنگی لە پاڵپشتی سەقامگیری ناوچەكە هەیە بەشێوەیەك كە ولاتانی ناوچەكەش دەتوانن سوود لە هەل و خێروبێرەكان وەربگرن.

    Related News