• ءسەید حەكیم پێشوازی لە بافل تالەبانی دەكات و پابەند بوون بە كات و ساتە دەستووریەكان و یەكڕیزی نیشتمانی دووپات دەكاتەوە

    2025/ 12 /21 

    ءسەید حەكیم پێشوازی لە بافل تالەبانی دەكات و پابەند بوون بە كات و ساتە دەستووریەكان و یەكڕیزی نیشتمانی دووپات دەكاتەوە

    بەرێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕیز بافل تالەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد.

    لەم دیدارە باس لە سەرۆكی كۆچكردوو بەڕێز (مام جەلال) خوا لێی خۆش بێت كرا لەگەڵ رۆڵی لە پرۆسەی سیاسی و بنیاتنانی سیستەمی سیاسی نوێ، جگە لە باسی پەیوەندی نێوان خانەوادەی تالەبانی و خانەوادەی حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت)، لەگەڵ گرنگترین وێستگەكان لەگەڵ هەڵوێستەكان لە مێژووی عێراقدا.

    هەر لە دیدارەكە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق كرا بەتایبەتی دوای دەركەوتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە و پەیامەكانی كە تێیدا بەرجەستە بوو وەك بەشداری كردنی فراوانی خەڵك و دەستگرتنیان بە پڕۆسەی دیموكراسی.

    هەروەها سەماحەتی داوای كرد پابەندبوون بە كات وساتی دەستووری هەبێت كە پەیوەستە بە شایستەكانی هەلبژاردن، جەختیشی كردەوە لەسەر یەكلایی كردنەوەی بژاردەكان و یەكڕیزی لەهەموو گۆرەپانەكان و دووپاتی كردەوە كە یەكڕیزی گۆرەپانەكان دەبێتە هۆكاری یەكگرتنی نیشتمان و خۆڕاگری، گوتیشی پێویستە هەموو ئامادەبن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕكابەرییانەی تووشی عێراق دێت لەكاتی گفتوگۆكردنی فراكسیۆنەكان.

    Related News