سەید حەكیم پێشوازی لە سەرۆكی نێردەی خاچی سوور دەكات و دووپات دەكاتەوە كە پاڵپشتی دامودەزگای عێراقی و چەسپاندنی ڕێرەوی سەقامگیری و دیموكراسیەت باشتر دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی پێشوازی لە سەرۆكی نێردەی خاچی سووری نێودەوڵەتی بەڕێز ئیختیار ئەسلانۆف ، سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ئەمرۆ ڕێكەوتە لەگەڵ هەشتەمین یادی تێكشاندنی تیرۆر لە عیراق كە ئێستا عیراق لە تۆقاندنی داعش خالی بووەتەوە، ئەوەش رۆژێكی مێژووییە لە كاروانی وڵات بەرەو ئەمن و خۆشی و گەشەسەندن.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پاڵپشتی دامودەزگا عێراقییەكان بكرێت بۆ ئەوەی بتوانن بەباشی كارەكانیان ڕاهی بكەن و جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی پشتبەستن بە خودی خۆیان و پێشخستنی تواناكان بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی عێراقی و بیانی لە بنیاتنانی دامودەزگاكان و پێشخستنیان.
سەماحەتی ئاماژەی بۆ سروشتی گۆڕانكارییەكانی عێراق كرد و ڕوونیكردەوە كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رازی بوونی هێزە سیاسییەكان بێ ناڕەزایی دەربڕین بەڵگەیەكی ڕوونە لەسەر دروستی ڕێرەوی دیموكراسی و دەستگرتنی كۆمەڵگەی عێراقی پێی، هەروەها نزیكبوونەوە لە سیستەمی سیاسی هەروەها گوتیشی عێراق شتە ئەرێنییەكان كەڵەكە دەكات و و نزیكە لە گواستنەوە لەسەقامگیری لاواز بۆ قۆناغی سەقامگیری هەمیشەیی.