سەید حەكیم پێشوازی لە شاندێكی كۆمەڵەی جووتیاران دەكات و جەخت لە پالپشتی كشتوكاڵ و چارەسەری كەم ئاوی بەشێوازی پڕاكتیكی و هەمیشەیی دەكات
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە سەرۆكی یەكێتی جووتیاران و هەماهەنگی خۆپیشاندەرانی جوتیار كرد و سەماحەتی گوێبیستی ئەو توێژە گرنگە بوو و دووپاتی كردەوە كە جووتیاران ڕوكنێكی سەرەكین لە ژێرخانی كۆمەلایەتی و ئابووری و كەشی ولات.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوەش كە كەم ئاویی پێویستی بە چارەسەری واقیعی و كاری ڕاستەقینە هەیە و جەختیشی كردەوە كە چارەسەری ئەو قەیڕانە لەڕێگەی جووتیاران نابێت بەڵكو لەڕێگەی ئاوی ژێر زەوی دەبێت كە دەبێت سوود لێ وەربگیرێت و شێوازی مۆدێرن بۆ ئاودان بەكار بهێنن، ئەوەش وا دەكات بەرهەم زیاد دەكات و پرۆسەی كشتوكالیش بەردەوام دەبێت.
سەماحەتی داوای دابینکردنی پاڵپشتی تەواوی بۆ جووتیاران کرد لە شێوەی تۆو، پەینی کیمیایی، سووتەمەنی و پێداویستییە کشتوکاڵییەکانی تر، سەرەڕای دابینکردنی نرخی خەڵات بۆ دانەوێڵەکان کە جووتیاران بتوانن ساڵ لە دوای ساڵ بەردەوام بن لەسەر کشتوکاڵ كردن.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ڕزگار بوون لە یەك سەرچاوەی داهات گرنگە بۆیە پێویستە كەرتەكانی دیكەی وەك كشتوكاڵ و ئەوانی دی بایەخی پێبدرێت لەتایبەتی لەگەڵ هەڵبەز و دابەزی نرخەكانی نەوت و دابەزینی نرخەكانی.