• سەید حەكیم لەگەڵ وەزیری پیشەسازی باسی سروشتی پیشەسازی و پێویستی باشكردنی سەقامگیری و پتەوكردنی كرانەوەی هاوسەنگی كرد

    2025/ 12 /08 

    سەید حەكیم لەگەڵ وەزیری پیشەسازی باسی سروشتی پیشەسازی و پێویستی باشكردنی سەقامگیری و پتەوكردنی كرانەوەی هاوسەنگی كرد

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا لە رۆژی 9ی كانوونی یەكەم پێشوازی لە خالید بەتال وەزیری پیشەسازی كرد لەم دیدارە باس لە سروشتی پیشەسازی لە ولات و ركابەرییەكانی كرا لەگەڵ پلانەكانی باشكردنی دۆخەكە لە قۆناغی داهاتوودا، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە پتەوكردنی بەرهەمی نیشتمانی و فراوانكردنی وەبەرهێنانی پیشەسازی.

    هەروەها لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی پاش هەڵبژاردنەكان كرا و راگەیاندنی ئەنجامەكانی كرا، لەگەڵ ئەو پەیامانەی لەخۆی گرتبوو كە دەریخست گەل دەست بە پرۆسەی دیموكراسی دەگرێت و ئاشتیانە دەستەلات رادەست دەكرێت لەكاتێكدا ڕێژەی متمانەی خەڵك بە ڕێرەورەسمی دەستووری و دەزگایەكان زیاد بووە.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری سەقامگیری عێراق بكرێت و گوتیشی ئەوەی بەدەست هاتووە لەڕووی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی لە ساڵانی ڕابردوو، پێویستە بەلانسی نیشتمانی باش بكرێت و پتەوتر بكرێت، جەختیشی كردەوە لەسەر كاری بەردەوام و كرانەوەی هاوسەنگ بەڕووی دەوروبەر و ولاتانی دیكەی جیهان و كار كردن بە رۆحیەتێكی تەواو كە هەر كەسێك تێیدا بەرپرسیارێتی وەردەگرێت لە بەرامبەر بەرژەوەندی بالای وڵاتدا.

    Related News