سەید حەكیم پێشوازی لە شاندی هاوپەیمانێتی ئاوەدان كردنەوە و گەشەپێدان كرد بە سەرۆكایتی فەیاز و دووپاتی كردەوە كە پێویستە چوارچێوەی هەماهەنگی یەكبخرێت و شایستە دەستوورییەكانیش یەكلایی بكرێنەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتی ئاوەدانكردنەوە و گەشە پێدان كرد كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز فالح فەیاز بوو، لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا لەگەڵ شایستە دەستووریەكانی داهاتوو.
سەید حەکیم جەختی لەسەر گرنگی یەکڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی و پابەندبوون بەو دەستکەوتانە کردەوە کە بەدەستهاتوون و جەختی لە پێویستی یەکلاکردنەوەی مافەکان لە ماوەی دیاریکراوی دەستووریدا کرد..
هەروەها داوایکرد بەرژەوەندی گشتی لە سەرووی بەرژەوەندییە تایبەتییەکانەوە بێت و کار لەسەر کۆکردنەوەی دەستکەوتی ئەرێنی بکات بۆ گواستنەوە لە قۆناغی سەقامگیریی لاوازەوە بۆ قۆناغی سەقامگیریی بەردەوام بەشێوەیەک کە ئاواتەکانی گەلی عێراق لەپێکهاتە جیاجیاکانیدا بەدی بهێنێت...
لەكۆتاییدا سەماحەتی سەید حەكیم ئاماژەی كرد كە عیراق لەدۆخێكی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتی دەژێت و ئەوەش لە هەڵبژارنەكان دەركەوت كاتێك هاوڵاتی پەیوەست بوو بە ڕێڕەوی هەڵبژاردن و دیموكراسی.