سەید حەكیم لەگەڵ قوباد تاڵەبانی پێشهاتی سیاسی تاوتوێدەكات و باسی پێویستی یەكلایی كردنەوەی شایستە دەستوورییەكان و چاكسازی ئابووری دەكات
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد كە بە سەرۆكایەتی بەرێز قوباد تالەبانی بوو، لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا بەتایبەتی دوای سەكەوتنی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە، هەروەها باسی سروشتی پەیوەندی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و رەوتی حیكمە بەدرێژایی مێژوو كرا.
سەماحەتی سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە شایستە دەستوورییەكان بۆ قۆناغی داهاتوو لە كات و ساتی دیاری كراوی دەستووری بێت و ڕوونی كردەوەش كە بەشداری كردنی فراوان لە هەڵبژاردنەكان و پابەند بوون بە ڕێورەسمی دەستووری باشترین دەستكەوت بوون كە بۆ كارە ئەرێنییەكانی دیكە كەڵەكە دەبن، سەماحەتی داوای لە هێزە سیاسییەكان كرد بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ لەم ڕووەو بۆچوونەكان لەیەك نیزك بكەنەوە بەتابەتی سەبارەت بەو كێشانەی ناكۆمییان لەسەربووە.
بەرێز سەید حەكیم ئاماژەی كرد كە قۆناغی داهاتوو پێویستە تیشك بخرێتە سەر پێشینەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە چاكسازی ئابووری و سفركردنەوەی قەیڕانەكان و پاراستنی بەرژەوەندی عیراق و هاولاتی لەهەر هەنگاوێكی داهاتوو لەبەر چاو بگیرێت.