• سەید حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی ئیسپانیا پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی تاوتوێ دەكات و ستایشی پاڵپشتی مەدریدی بۆ عێراق كرد

    2025/ 12 /07 

    سەید حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی ئیسپانیا پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی تاوتوێ دەكات و ستایشی پاڵپشتی مەدریدی بۆ عێراق كرد

    بەرێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز خاتوون ئالینا بولگار  باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق كرد ئەوەش لە میانەی دیداری بەردەوامی لەگەڵ نێردەكانی ولاتانی كە لە عێراق كاردەكەن.

    لەم دیدارە بیروبۆچوون سەبارەت بە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و سروشتی پەیوەندی دوو قۆلی نێوان بەغدا و مەدرید ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها سەید حەكیم هەڵوێستەكانی شانیشینی ئیسپانیای سەبارەت بە پاڵپشتی كردنی بەردەوامی عێراق و دۆسێیە رەواكانی ناوچەكەی بەرز نرخاند.

    هەروەها سەماحەتی باسی گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی عێراقی كرد
    .بەتایبەتی پەیامە ئەرێنییەكانی پاش هەڵبژاردنەكان كە پەیامی ئەرێنی بوون و دەریانخست كە گەلی عێراقی دەست بە دیموكراسیەت دەگرێت و دەستەلاتیش بە ئاشتیانە ڕادەست دەكرێت و لەسەر ڕێنمایی و شایستەكانی دەستوور لەكاتی خۆی هەموو كارەكان بەڕێوە دەچن.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی كرد لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پەیوەندی لەگەڵ ولاتانی ناوچەكە و جیهان و داواشی كرد پەیوەندی لەگەڵ ئیسپانیا پتەوتر بكرێت و هاوبەشی سیاسی و ئابووری و رۆشەنبیری لەنێوان هەردوولا هەبێت..

    Related News