• سەید حەكیم : هاوبەشییەی هەرێمییەكان گرنگن بۆ پتەوكردنی سەقامگیری و بانگەشە كردن بۆ چاكسازی ئابووری كە سەرۆك وەزیرانێكی بێلایەن سەپەرشتی بكات

    2025/ 12 /05 

    سەید حەكیم : هاوبەشییەی هەرێمییەكان گرنگن بۆ پتەوكردنی سەقامگیری و بانگەشە كردن بۆ چاكسازی ئابووری كە سەرۆك وەزیرانێكی بێلایەن سەپەرشتی بكات

    لەكۆڕبەندێك بە ناوی ( هاوبەشییە هەرێمی وەك ڕێڕەوێكی ستراتیژی بۆ پاڵپشتی سەقامگیری هەرێمی) كە لە میانەی گۆنگرەی یەكەمی خەلاتی نێو دەولەتی حەكیم بەسترا، سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی گوتی عێراق چەندین هاوسەنگی چەسپاوی هەیە لە ڕووی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان كە پەیوەستە بە قازانج بۆ هەموو لایەنەكان و گۆڕینی ئەم هاوپەشییانە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵپشتێك بۆ سەقامگیری ولات و ناوچەكەش و پتەوكردنی بۆ مەودایەكی زیاتر.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە هاوبەشی هێزە هەرێمییە كاریگەرەكانی ناوچەكە كە عێراق و توركیا وسعوودییە و ئێران و میسر دەگرێتەوە هاوكێشەیەكە ئەمرۆ بە دەستپێشخەری 5+6 دەناسرێت كە وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداوو ئوردن كدەگرێتەوە و دەیەوێت كامل بوونی ئابووری و ئەمنی تەواو بەرقەرار بكات بەپێی بنەمای كە ئەمن و ئاسایش بەشێكە لە ئابووری بۆ زامنكردنی سەقامگیری ناوچەكە و بەستنەوەی بەرژەوەندییەكانی بە بەرژەوەندی وڵاتان بەیەكەوە.

    سەماحەتی سەید حەكیم چارەسەری دۆسێی فەلەستینی بە دەروازەیەكی سەرەكی بۆ سەقامگیری ناوچەكە دانا و داواشی كرد هاوكیشەی (قازانج بۆ هەمووان) لە بنیاتنانی پەیوەندی لەگەڵ ولاتانی ناوچەكە پەیڕەوی بكرێت و عێراقیش ببێتە تەوەرێكی كۆكەرەوە نەك تەوەرێك بێت بە تەنها بۆ خۆی، هەروەها بەپێویستی زانی بەرژەوەندییەكان لەسەر ڕیزبوون و بێ لایەنی بێت و دووپاتی كردەوەش كە عیراق ئەركی زۆری كێشاوە بۆ ئەوەی گفتوگۆیەكان لەنێوان ولاتانی ناوچەكە بەتایبەتی گفتوگۆی ئیرانی -سعوودی  و گفتوگۆی دیكەش  بەڕێوە ببات بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی ناوچەكە كەم بكاتەوە و كەناڵی دیپۆماتی دیكە بكاتەوە كە هێور تر بێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوەش كە هێزی عێراقی ئەمرۆ بەشداری كردوە لە كەمكردنەوەی دەستتێوەردانی دەرەكی بەبەراورد بە قۆناغەكانی پێشوو گوتیشی عێراق ئێستا لەژێر بڕیاری ناوخۆیی تێپەڕ دەبێت كە پاڵپشتی هەیە و متمانەی هەیە لەڕووی ناوچەیی و نێو دەولەتی كە كەبەرەو رۆڵی عیراقی هاوسەنگ دێن لەگەڵ دەوروبەری ئیسلامی و عەرەبی بێ ئەوەی لە قەیڕان و كێشەكان تێوبگلێن بەڵكو بەشداری لە چارەسەر و پاڵپشتی سەقامگیری دەكات.
    .
    سەید حەكیم جەختی لەوە کردەوە کە دروستکردنی پەیوەندییەکان تەنیا بە کەناڵە فەرمییەکانەوە پەیوەست نییە، بەڵکو پەیوەندییەکانی نێوان نوخبە و سەرکردە سیاسی و ڕۆشنبیرییەکانی ناوچەکەش دەگرێتەوە، وەک کەناڵێکی هاوتەریب کە ئەرکی پەرەپێدانی تێگەیشتن و نەهێشتنی هەڵە تێگەیشتن و فراوانکردنی بوارەکانی متمانەیە، هەروەها  ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆمەڵگا فراوانترە لە حکومەت و پەیوەندییە جەماوەری و کەلتوورییەکان بوونەتە 
    توخمێکی گرنگ بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی هەرێمایەتی.

    لەڕووی ئابووریشەوە، سەید حەکیم داوای یەکخستنی بەرژەوەندییەکانی کرد نەک جیاکردنەوەیان لەنێوان ئاسایش و سیاسەت و ئابووری و کەلتووردا و جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە پەیامی هاوبەش بنێرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی هاوبەشەکان و بنیاتنانی متمانەی راستەقینە کە لە پشت گومانە کەڵەکەبووەکانی پەیوەندییە هەرێمییەکانەوە بێت..
    .
    بەڕێز سەید حەكیم ئاماژەی بە گرنگی پشت بەستن بە ڕاپرسی و توێژینەوەی زانستی کرد بۆ تێگەیشتن لە ئاراستەی گشتی و داڕشتنی سیاسەتی گشتی، چونکە ئەمە یەکخستنی نێوان بڕیاردەران و ڕای گشتی و دامەزراوەکانی توێژینەوە بەهێزتر دەکات و بەرهەمهێنانی بڕیاری واقیعی و جێبەجێکراویش مسۆگەر دەکات..

    لەكۆتایی میواندارییەكە، سەماحەتی سەید حەكیم جەختی كردەوە  كە عیراق دوای ساڵی 2003 لەخوار سفرەوە دەستیپێكرد  لە ئەنجامی شەڕ و تێكدان كە ژێرخانی گرتەوە، ئەوەش پێویستی بەچارەسەری هەبوو لەڕووی ئابووریش دەبوایە كەرتی تایبەت هەبێت و پارە بەسادەیی بە پێی بەرنامەی بودجە بۆ ئەم بوارە سەرف بكرێت، داواشی كرد سەرۆك وەزیرانی داهاتوو بێ لایەن بێت لەڕووی سیاسی یان لەگەڵ وەرگرتنی ئەركەكەی كاری حزبی سڕ بكات بۆ ئەوەی گەرەنتی هەبێت لە جێبەجێكردنی چاكسازییەكان دوور لە فشاری حزبی و هەڵبژاردنەكان كە ئەوەش بەرژەوەندی عێراق دەبێت بخاتە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكانی دیكە.
     

    Related News