• سەید حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی كوێتی پەیوەندی دوو قۆلی تاوتوێ دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە عێراق بەرەو سەقامگیری هەمیشەیی دەڕوات

    2025/ 12 /02 

    سەید حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی كوێتی پەیوەندی دوو قۆلی تاوتوێ دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە عێراق بەرەو سەقامگیری هەمیشەیی دەڕوات

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز حەسەن محمەد ئەلزمان بالیۆزی دەوڵەتی كوێت لە عێراق كرد، لەم دیدارە بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە پەیوەندی دوو قۆڵی و چۆنیەتی پتەوكردنی و پێشخستنی بۆ ئەوەی بەباشی خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو ولات و پتەوكردین هاوكاری نێوانیان بكات.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە سروشتی ئەو ئەنجامانەی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەریخست بەڕوونی دەستگرتنی گەلی عێراقی بە ڕێڕەوی دیموكراسیەت و نزیكبوونیانە لە سیستەمی سیاسی هەروەها دووپاتی كردەوەش كە عێراق ئیستا لە قۆناغی كەڵەكە كردنی ئەرێنییەكانە بۆ ئەوەی بە سەقامگیری هەمیشەیی بگات.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم گرنگی سەقامگیری عێراقی بۆ سەقامگیری ناوچەكە خستە ڕوو، داواشی كرد هەموو كارەكان بەو ئاراستەیە بن بۆ ئەوەی گەلانی ناوچەكە بە ئاشتیانە بژین و سوود لە خێرو بێرەكانیان وەربگرن.

    Related News