• سەماحەتی سەید حەكیم لەگەڵ بەرپرسانی دەرەوەی ژاپۆن باسی پێشهاتە سیاسییەكان و پتەوكردنی هاریكاری ئابووری كرد

    2025/ 12 /01 

    سەماحەتی سەید حەكیم لەگەڵ بەرپرسانی دەرەوەی ژاپۆن باسی پێشهاتە سیاسییەكان و پتەوكردنی هاریكاری ئابووری كرد

    بەڕیز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا لەرۆژی 1ی كانونی یەكەم پێشوازی لە بەڕێز ناگۆكا كانسۆكی سەرۆكی بازنەی رۆژهەلاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆنی كرد لەم دیدارە بەڕێز ئاكیرا ئیندۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا ئامادەبوو.
    سەماحەتی سەید حەكیم لەم دیدارە باسی پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراقی دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكانی ئە م دواییە كرد و دووپاتی كردەوە كە ئەنجامەكانی چەندین پەیامی لەخۆوە گرتبوو كە تیشكدانەوە بوو بۆ دەستگرتنی گەلی عێراق بەڕێرەوی دیموكراسیەت و خۆ بەستنەوەی بە سیستەمی سیاسی ئەوەشلە بەشداریكردنی بەرفراوانی خەڵكی لە هەڵبژاردنەكان و لە شەفافیەت و ڕوونی پرۆسەكە بەرجەستە بوو.

    سەماحەتی جەختی كرد وە لەسەر ئەوەی عێراق بەهەنگاوی پێشكەوتوو بەرەو سەقامگیری هەمیشەیی دەڕوات ئەویش بە كەڵەكە كردنی ئەرێنییەكان و پتەوكردنی كەشێكی گونجاوی بە متمانەبوون و لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییە ئابووری و دارایی بە دیدی واقعی و توانای بەرزەوە، وەك ئەوەی چۆن عێراق پێشووتریش چەندین قەیڕان و ڕكابەری تیپەڕ كردبوو.

    سەماحەتی سەید حەكیم ئاماژەی كرد بە گرنگی ئامادەبوونی زیاتری كۆمپانیا ژاپۆنییەكان لە پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە لە عێراق و سوود وەرگرتن لەو هەلە زۆرانەی لەچەندین كەرتدا هەن و گوتیشی كۆمپانیا ژاپۆنییەكان جێگای متمانەو ڕەزامەندی عێراقییەكانن، ئەوەش بەگوێرەی پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوو ولات و پێكچوونی هەردوو ئەزموون لە بوارەكانی گەشپێدان و دووبارە بنیاتنانەوە.

    Related News