• سەماحەتی سەید حەكیم: هاریكاری توركیا پێویستە بۆ سەقامگیری و گەشەپێدانی هاوبەش

    2025/ 11 /19 

    سەماحەتی سەید حەكیم: هاریكاری توركیا پێویستە بۆ سەقامگیری و گەشەپێدانی هاوبەش

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕیز ئەنیل بۆرا ئینان باڵێۆزی توركیا لە عێراق كرد، لەم دیدارە بیروڕا سەبارەت بە پەیوەندی ئاڵوگۆڕ كرا لە نێوان عێراق و توركیا و چۆنیەتی پتەوكردنی بەگوێرەی بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست.

    لەم دیدارەش بەڕێز سەید حەكیم ئاماژەی بە سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەی عێراق كرد كە تیشكدانەوەی دۆخی ئەرێنی بوو هەروەها باسی دەستگرتنی گەلی عێراقی كرد بە بە ڕێڕەوی دیموكراسی و هەلبژادنەكان كرد بۆ دیاری كردنی نوێنەرانی خۆی و ڕوونیكردەوە كە عێراق كراوەیە بەرامبەر دەوروبەری هەرێمی و نێودەوڵەتی و هەوڵدەدات باشترین پەیوەندی بەپێی بنەما هاوبەشەكان و رێزگرتمی سەروەری دروست بكات.

    سەماحەتی سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو لە كات و ساتی دەستووریدا بێت و داواشی كرد بەرنامەكانی هەڵبژاردن بكەنە بەرنامەی كاری واقعی كە بەپیل داواكاری و خواستی هاولاتیان بێت و پێداویستییەكانی ئەو قۆناغە بەدی بێت.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی سەید حەكیم سەتایشی ڕێكەوتنی ئەم دواییەی نێوان عێراق و توركیای كرد لەهەردوو ڕووی ئابووری و گەشەپێدانەوە، داواشی كرد كە پاڵپشتی ئەو ڕێكەوتنە و پێشخشتنی بكرێت بۆ ئەوەی بەرژەوەتدی هاوبەش و سەقامگیری و پێشكەوتنی هەردوو ولات زیاتر بەدی بێت.

    Related News