• سەید حەكیم گرنگی دیدی قۆناغەكە و ستراتیژیەت دووپات دەكاتەوە بۆ چارەسەری ڕكابەرییەكانی لاوان ڕووبەڕووی دەبنەوە

    2026/ 10 /16 

    سەید حەكیم گرنگی دیدی قۆناغەكە و ستراتیژیەت دووپات دەكاتەوە بۆ چارەسەری ڕكابەرییەكانی لاوان ڕووبەڕووی دەبنەوە


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لەنووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕیز سەفا كینانی وەزیری وەرزش و لاوان كرد و سەرەتا پیرۆزبایی وەرگرتنی ئەنجومەنی وەزیرانی لێكرد و داوای كرد بایەخی زۆر بە دۆسێی لاوان و وەرزش لە وەزارەتەكە بدات و بەرنامەی تایبەت بۆ پێشخستنی لاوان ئامادەبكات كە بەپێی خواستەكانی ئەوان بێت.

    بەڕێزیان جەختی لە گرنگی تێکەڵبوون لەگەڵ دامەزراوە وەرزشییەکانی دیکە، وەک لیژنەی ئۆڵۆمپی و فیدراسیۆنە وەرزشییەکان کردەوە، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی گرنگیدان بە وەرزشی کۆمەڵایەتی بە شێوەیەک کردەوە کە لەگەڵ بەها ئاینییەکان و نەریتە کۆمەڵایەتییەکان بگونجێت...
    لەكۆتایشدا سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە گرنگە ڕووبەڕووی ئەو ڕكابەرییانە ببینەوە كە تووشی لاوان دەبێت و بەپێی دید و بەرنامەی باش چارەسەری بكەین.

    Related News