سەید حەكیم: یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی و پاراستنی ئەزموونی پێویستە بۆ سەقامگیری ولات و تێپەڕكردنی قەیرانەكان
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پیشوازی لەنوینەری نووسینگە سیاسییەكانی هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كرد و لەگەڵ ئەوان باسی پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا و سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ئەو ڕكابەرییانەی ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە بەتایبەتی ڕكابەری ئابووری بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكەیە و هیوای خواست زوو كۆتایی پێبێت.
بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر یەکگرتوویی چوارچێوەی هەماهەنگی و پاراستنی ئەم ئەزموونە دووپاتکردەوە، کە بەشداری لە سەقامگیری وڵات و پێکهێنانی حکومەت و تێپەڕاندنی قەیرانەکان دەكات.
.
بەڕێزیان ئاماژەی بە گرنگی پاراستنی پەیوەندی نێوان فەرمانگە سیاسییەکانی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد، لەگەڵ تاوتوێکردنی پرس و پێشهاتە جۆراوجۆرەکان، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە یەکخستنی دیدگاکان و لێک نزیککردنەوەی بۆچوونەكان.
.. سەماحەتی ڕوونیشیکردەوە، كە دوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، بەرپرسیارێتی ئەمنی و کۆمەڵایەتی دوو هێندە بووە، جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی ناردنی پەیامی دڵنیایی لەنێوان پێکهاتە جیاجیاکانی عێراق، بەتایبەتی لە گەورەترین پێکهاتەوە بەرەو پێکهاتەکانی دیکە..
سەید حەكیم پشتگیری خۆی بۆ حکومەت نوێکردەوە لە هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەکان و هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی تەواوکردنی کابینەی حکومەت لەگەڵ کاندیدی لێهاتوو کە توانای بەڕێوەبردنی پۆستەکانیان هەبێت لە ژێر ڕۆشنایی ئاستەنگەکانی ئێستادا..
لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی کێشەی چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و لەخۆگرتنی هەموو ئەو کەسانەی کە ئەم نازناوە بەدی دەکەن، لەگەڵ پێویستی بەهادان و پاراستنی پێگەی ئەو کوتلانەی کە بەشداربوون لە تێکشکاندنی تیرۆر و ڕزگارکردنی خاک، و پاراستنی ڕۆڵەکانیان...