• سەید حەكیم: میانڕەوی و هاوسەنگی قورسترین بەرنامەیە بەڵام زۆرترین خزمەتی خەڵكی دەكات

    2026/ 10 /10 

    سەید حەكیم: میانڕەوی و هاوسەنگی قورسترین بەرنامەیە بەڵام زۆرترین خزمەتی خەڵكی دەكات


    بەڕیز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت و سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بەكۆمەڵیك سەركردە و كادیرانی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بەغدا، سەید حەكیم ئاماژەی بە نزیكبوونەوەی پرۆژەكە دا و پیرۆزبایی لە ئامادەبووان كرد بەوەی كە كارەكانیان زۆر پێشكەوتنی بەخۆیەوە بینیوە و ڕوونیكردەوەش كە عێراق پێویستی بە حیكمە و قسەی خۆش هەیە لەهەمو هەڵوێستیك لە ولاتێك كە فرەییەكی زۆری تێدا هەیە.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوەش كە پرۆژەی حیكمە درێژەیەكە بۆ كاروانی ئیمامی حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) و جەختیشی كردەوە لەسەر بنەماكان و كرانەوە بەڕووی هەمووان، ئەوەش وەك ئەمیری موسڵمانان كاری پێدەكرد (سلاوی لێ بیت) كە هاتوە (اما اخ لك فی الدین أو نظير لك في الخلق) ئەوەش واتای ئەوەیە دەستگرتن بە نیشتمان زۆر گرنگە لەبەر ئەوەی چەترێكە بۆ هەمووان، هەروەها دەستگرتن بە ناوەندگیری و هاوسەنگی كە سەختترینە بەڵام پڕ خزمەتترینە بۆ نیشتمان.

    .لەكۆتاییدا سەماحەتی خوازیاری یەکخستنی نەوەکان و بەدامەزراوەیی کردن بوو،هەروەها جەختیکردنەوە لەسەر پلاندانان و پێناسەکردنی دیدگاکە، لەگەڵ گرنگی مەیدانەکە و کارکردن لە مەیدانەکەدا، هەروەها چڕکردنەوەی هەوڵەکان، وەبیری هێنایەوە کە "خزمەتکردن" فەلسەفەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانییە، هەروەها داوای شەفافیەت و کاری ڕوون و سەرکەوتن بۆ نزیکبوونەوەی شەهیدی میحراب دەکات (نهێنی پارێزراو بێت)..
     

    Related News