• سەید حەكیم داوا لە كۆمپانیا جیهانییەكان دەكات لەكەرتی بەرهەمهێنان هاوبەشی ئابووری لەگەڵ عێراق بكەن

    2026/ 09 /14 

    سەید حەكیم داوا لە كۆمپانیا جیهانییەكان دەكات لەكەرتی بەرهەمهێنان هاوبەشی ئابووری لەگەڵ عێراق بكەن


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی بێزنیسی عێراقی و بەریتانی كرد كە بەسەرۆكایەتی بارۆنە ئیما نیكلسۆن بوو، لەم دیدارە باس لە پەیوەندی ئابووری نێوان عێراق و بەریتانیا كرا لەگەڵ چۆنیەتی پێشخستنی، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر قۆستنەوەی ئەو هەلانەی عێراق لە هەموو بوارەكان دەیڕەخسێنێت.
    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ڕكابەری ئابووری كە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكەیە و كاریگەرییەتی بەسەر عێراق، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق بەڕێژەیەكی زۆر پشت بە نەوت دەبەستێت لە بودجەكەیدا، بەڵام ئێستا تووشی پاشەكشە بووە لە بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت، بەلام ئەوە نزیكی كۆتاییهاتنی ئەو قەیرانەیە كە كاریگەری لەسەر ئابووری جیهان كردوە.

    سەماحەتی هیوای خواست مكە عێراق خۆی لەكۆڵ تاكە داهاتی بكاتەوە و پەنا بباتە بەر فرەیی ئابووری كە ئەویش لەڕێگەی پەرەپێدان و ئەكتیڤكردنی كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا دەبێت و داوای كرد هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان بكرێت لەگەڵ گۆڕینەوەی ئەزموون لەگەڵ كۆمپانیا بەریتانییەكان.
     

    Related News