• سەید حەكیم: گەڕانەوەی سەقانگیری بۆ ناوچەكە و كۆتاییهێنان بەپەرەسەندن بەرپرسیارێتی وڵاتانی ناوچەكە و هێزە كاریگەرەكانە

    2026/ 09 /14 

    سەید حەكیم: گەڕانەوەی سەقانگیری بۆ ناوچەكە و كۆتاییهێنان بەپەرەسەندن بەرپرسیارێتی وڵاتانی ناوچەكە و هێزە كاریگەرەكانە


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز ئالبرۆس كۆتراشیف باڵیۆزی رووسیا لە عێراق كرد و باسی پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكەی كرد لەگەڵ پەیوەندی دوو قۆڵی بەغدا و مۆسكۆ لەگەڵ چۆنیەتی پێشخستنی بەشێوەیەك كە خزمەتی هەردوو ولات و گەلی دۆست بكات.
    سەماحەتی داوای كرد هەوڵ بدرێت سەقاگیری بۆ ناوچەكە بگەرێتەوە و دۆخی پەرەسندن بەشیوەیەكی یەكجارەكی كۆتایی پێبێت، ولاتانی كاریگەری جیهانیشی هاندا بۆ ئەوەی رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ ئەوەی ئەمن و ئاسایش بۆ ناوچەكە بگەرێتەوە.
     بەڕێزیان ئاماژەی بە ڕكابەری بەردەم عێراق کرد و ئاماژەی بەوەدا کە دیارترینیان ئاستەنگ و ركابەری ئابوورییە و داواییکرد وانە لەم قەیرانە وەربگیرێت و کاردانەوەی کاردانەوەکانی ڕكابەری ئابووری کە لە ئەنجامدا قەیرانی دارایی لێکەوتووەتەوە، سەبارەت به پرسی سنووردارکردنی چەك له دەستی دەوڵەت، بەڕێز حەكیم جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە ئەو بابەتە بەگفتوگۆ و لێكتێگەیشتن چارەسەر دەكرێت.
    هەروەها دوای كرد بەردەوامی هەبێت لە هەڵمەتی نەهێشتنی گەندەلی و گەڕاندنەوەی پارەی گشتی بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
     

    Related News