• سەید حەكیم لەگەڵ نوێنەرانی بەدر یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی و پێویستی پێكهێنانی حكومەتێكی ئەكتیڤ و پاڵپشتیكردنی گفتوگۆ بۆ چارەسەری كێشەكاتنی ناوچەكە دووپات دەكاتەوە

    2026/ 04 /23 

    سەید حەكیم لەگەڵ نوێنەرانی بەدر یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی و پێویستی پێكهێنانی حكومەتێكی ئەكتیڤ و پاڵپشتیكردنی گفتوگۆ بۆ چارەسەری كێشەكاتنی ناوچەكە دووپات دەكاتەوە

     

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە كوتلەی بەدر و بەئامادەبوونی بەڕێز هومام تەمیمی سەرۆكی كوتلەكە و سەماحەتی ستایشی هاریكاری نێوان ئەندامانی ئەنجومەن لەرەوتی شەهید میحراب كرد كە بنەمای بەخشین و قوربانیدان پەیڕەوی دەكەن، هەروەها باسی دۆسێی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و چۆنیەتی پالپشتی كردنی كرا بۆ ئەوەی بتوانێت ئەركەكانی بە باشی ڕاپەڕێنێت.

    بەڕێز سەید ئەلحەکیم جەختی لەسەر یەکڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی کردەوە و ڕوونیکردەوە کە جیاوازی بیروبۆچوون لە چوارچێوە و سەرچاوەکەیدا دەمێنێتەوە و ڕوونیشیکردەوە کە چوارچێوەکە ستایلێكی سیاسی گرنگی پێشکەش کردووە لە پاڵپشتیکردنی ڕێڕەوی بزووتنەوەی حیکمە و داڕشتنی پێگەکان لەناو هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا، تاوەکو بووە مۆدێلێک کە هێزە سیاسییەکانی پێکهاتە بەڕێزەکانی دیكەش لاسایی بکەنەوە.

    هەروەها سەید حەكیم باسی لە سروشتی ڕووداوەکانی ناوچەکە و شەڕی بەردەوامی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و جەختی لە گرنگی گواستنەوە لە قۆناغی ئاگربەستەوە بۆ قۆناغی کۆتاییهێنان بە تەواوی شەڕ و گەڕاندنەوەی سەقامگیری و تەبایی لە ناوچەکەدا کرد، هەروەها جەختی لەسەر پەیڕەوكردنی دیالۆگ كرد بۆ ئاشتبوونەوە و نزیكبوونەوەی بۆچوونەكان و ئاماژەی بەرۆڵی عێراقیش دا لەهاوكێشەكانی ناوچەكەدا.

    Related News