سەید حەكیم چاوی بەشاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەوێت و سەقامگیری و خێرایی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و حكومەت دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆیدا چاوی بە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان گەوت كە بەسەرۆكایەتی بەرێز شاخەوان عەبدوڵلا بوو.
لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا لەگەڵ چۆنیەتی یەكلایی كردنەوەی شایستە سیاسییەكان بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.
.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە هەموو هەوڵەكان لەپێناوی پاراستنی سەقامگیری بەدیهاتوو چڕ بكرێتەوە، هەروەها جارێكی دیكە داواشی كردەوە كە شەڕی ناوچەكە بوەستێنرێت بۆ ئەوەی سەقامگیری ناوچەكە پارێزراو بێت، هەروەها سەماحەتی جەختی كردەوە كە گفتوگۆ و دیالۆك ڕێگاچارەن بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان هەر كاتێك ئیرادەی چارەسەر هەبێت.
سەبارەت بە كاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی سەید حەكیم داوای كرد ڕۆڵی چاودێری ئەنجومەن ئەكتیڤ بكرێت و دووپاتی كردەوەش كە گرنگە یاساكان كە پەیوەستن بە بنیاتنانی دەوڵەتی عێراقی بۆ قازانجی هاولاتی وپاراستنی بەرژەوەندییەكانی بڕیاری لەسەر بدرێت.