• سەید حەكیم، عێراق كراوەیە لەسەر جیهان بەپێی سەروەری و بەرژەوەندی هاوبەش

    2026/ 04 /01 

    سەید حەكیم، عێراق كراوەیە لەسەر جیهان بەپێی سەروەری و بەرژەوەندی هاوبەش

     

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هتوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز رۆبن سۆگۆبان باڵیۆزی كۆماری ئەرمینیا كەوت و لەم دیدارە باس لە كۆمەڵیك دۆسێی جیاجیا و پەیوەندی دوو قۆڵی كرا.
    لەسەر ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەل دۆست کرا، سەید حەکیم جەختی لەسەر گرنگی وەبەرهێنان کردەوە، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوولا بکات و هەروەها دووپاتی کردەوە کە عێراق کراوەیە بەڕووی هەموو وڵاتانی جیهان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی.
     لەسەر ئاستی ناوچەكەش سەماحەتی حەکیم بانگەوازی ڕاگرتنی شەڕ و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە دووپاتکردەوە و جەختی لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگ و لەیەك تێگەیشتنەوە کردەوە دوور لەزمانی گرژی كە زیان بەهەمووان دەگەیەنێت.
    لەكۆتاییدا سەید حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لەفرەیی کۆمەڵایەتی و کەلتووریدا بەهرەمەند دەبێت و جەختی لەسەر گرنگی بەڕێوەبردنی ئەم هەمەچەشنییە و سوود وەرگرتن لێی وەک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندکردنی کۆمەڵایەتی کردەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە پێکهاتە عێراقییەکان پردی پەیوەندین لەگەڵ گەلانی ناوچەکە و جیهاندا..

    Related News